سێیەم رۆژی كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری دهۆك بەڕێوەدەچێت و لەو میانەشدا مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەشداری لە پڕۆسەی دەنگدان بە ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی كردو دەنگی دا.
شایانی باسە پڕۆسەكە بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە ،لە شێوازی ئەلیكتڕۆنییەوە گۆڕدرا بۆ شێوازی دەستی.
پڕۆسەی دەنگدانی دەستی بریتییە لەوەی ناوی هەموو بەربژێرەكان لەسەر پسوولەیەكدا دەنووسرێت، هەر ئەندامێكی بەشداربووی كۆنگرە پسوولەیەكی پێدەدرێت و دەنگ بەو كەسانە دەدات كە خۆی دەیەوێت، دواتر پسوولەكە دەخاتە ناو سندووقی دەنگدانەوە و سندووقەكان دادەخرێن، پاشان لە هەمان شوێن سندووقەكان دەكرێنەوە و دەنگەكان جیادەكرێنەوە و دەژمێردرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.