Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:26

نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەنگی دا

کوردستان TV
100%

سێیەم رۆژی كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری دهۆك بەڕێوەدەچێت و لەو میانەشدا نێچیرڤان بارزانی ، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەشداری لە پڕۆسەی دەنگدان بە ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی كردو دەنگی دا.
لە 14هەمین كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان ، ناوی ئەنجوومەنی سەركردایەتی گۆڕدرا بۆ كۆمیتەی ناوەندی و بەپێی پەیڕەوی پەسەندكراوی پارتی ،كۆمیتەی ناوەندی لە 51 ئەندام لەگەڵ نۆ ئەندامی یەدەگ پێك دێت. 
لە دووەم رۆژی كۆنگرەی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، لەسەر پێشنیازی سەرۆك مەسعود بارزانی و بە دەنگی ئەندامانی كۆنگرە، هەر یەك لە فازڵ میرانی، مەحموود محەمەد، عیزەددین بەرواری، عەبدولموهەیمن بارزانی، ئازاد بەرواری، كەمال كەركووكی، هوشیار زێباری، فوئاد حوسێن، زەعیم عەلی و عارف تەیفوور راستەوخۆ بوون بە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و ئەمڕۆش 41 كەسی دیكە بە دەنگدانی نهێنی هەڵدەبژێردرێن .
كارەكانی 14هەمین كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە شاری دهۆك دەستی پێ كرد كە تیاییدا سەرۆك مەسعود بارزانی بە سەرۆكی حزب هەڵبژێردرایەوە و هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بە جێگرانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردران.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.