سۆن هیونگ مین کاپتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆریای باشوور‌و یاریزانی یانه‌ی تۆتنهام نەشتەرگەری بۆ چارەسەرکردنی پێکانێکی رووخساری ده‌كات و به‌و هۆیه‌وه ره‌نگه ئه‌م یاریزانه له ركابه‌ریه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زارو بیستودووی قه‌ته‌ر داببڕێت.
له یاری شه‌وی سێشه‌ممه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی تۆتنهام و مارسیلیا له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، سۆن هیونگ مین دوای به‌ركه‌وتنی به‌شانی یاریزانێكی یانه‌ی مارسیلیا دووچاری پێكان له ڕوخساری هات.
له‌مباره‌وه یانه‌ی تۆتنهام له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ئاشكرایكرد كه به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له یاری به‌رامبه‌ر مارسیلیا دووچاری هات، سۆن نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت، بۆیه چاره‌نووسی ئه‌م یاریزانه له به‌شداریكردنی له یاریه‌كانی جامی جیهان به نادیاری ماوه‌ته‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور له كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌می جامی جیهان دایه‌و له‌به‌رامبه‌ر هه‌لبژارده‌كانی ئۆرگوای و غاناو پۆرتوگال یاری ده‌كات، له یه‌كه‌م یاریشیدا له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له بیست‌وچواری ئه‌م مانگه كۆریای باشوور ڕووبه‌ڕووی ئۆرگوای ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.