Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:30

وەزارەتی بازرگانی دابەشكردنی دەیەمین وەجبەی سەبەتەی خۆراك ڕادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بازرگانی دابەشكردنی دەیەمین وەجبەی سەبەتەی خۆراكی ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە دابەشكردنەكە لە هەژارترین ناوچەكان دەبێت، لە دوای ئەویش هەرێمەكانی تر.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە "كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانیكردن بە كەلوپەلی خۆراك ئامادەكارییە تەكنیكی و كارگێڕییەكانی خۆی تەواوكردووە بۆ وەرگرتنی ئەو كەرەستانەی كە بۆ سەبەتەی خۆراك لە فرۆشگاكانیدا دابینكراوەو دابەش دەكرێت بەسەر هەموو ئەو هاووڵاتیانەی كە سیستەمی كارتی بەشە خۆراك دەیانگرێتەوە.
هەروەها دەڵێت: دابەشكردنەكە لە هەژارترین ناوچەكانەوە دەست پێدەكات و دواتریش باقی هەرێمەكان دەگرێتەوە.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.