Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:31

وێنە.. درێژترین ئافرەتی جیهان بۆ یەكەمجار گەشت دەكات 

کوردستان TV
100%

درێژترین ئافرەتی جیهان توانی بۆ یەكەمجار لە ژیانیدا گەشت بكات، دوای ئەوەی هێڵی ئاسمانی توركیا دەستكاری یەكێك لە فڕۆكەكانی كرد بۆ ئەوەی ژنێكی 7 پێ (215 سم) لەخۆبگرێت.
ڕۆمێسا گیلگی لە سەرەتای ئەمساڵدا لەلایەن ڕێكخراوی گینسەوە وەك درێژترین مێینەی زیندوو ڕیزبەند كرابوو.
گیلجی بۆ هاتووچۆ و ڕۆیشتن لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر كورسی گەڕۆك بەكاردەهێنێت. درێژی باڵاكەی دەرئەنجامی حاڵەتێكی تەندروستییە كە پێی دەوترێت نەخۆشی ویڤەر، كە لەگەڵ هۆكارەكانی دیكەدا بووەتە هۆی خێرابوونی گەشەكردن.
ئەو ئافرەتە تەمەن 24 ساڵە پێشتر بە فڕۆكە نەفڕیوە، چونكە تەنانەت لە تەمەنی گەنجیشدا نەیدەتوانی لە هیچ كورسییەكی هێڵی ئاسمانیدا جێی ببێتەوە.
بەڵام ئێستا توانیویەتی گەشت بكات بۆ وڵاتانی دیكە، لە مانگی ئەیلولدا بەهۆی هێڵە ئاسمانییەكانی وڵاتەكەیەوە گەشتێكی بۆ سانفرانسیسكۆ كرد.
گیلجی دوای نیشتنەوەی لە كالیفۆرنیا لە پۆستێكی ئینستاگرام ئاماژەی بەوەكرد: گەشتێكی نایاب لە سەرەتاوە تا كۆتایی،ئەمە یەكەم گەشتی من بوو، بەڵام بێگومان دوا گەشتم نابێت، زۆر سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی كە بوون بەشێك لەم گەشتە.
ئەو ئافرەتە گەنجە بۆ پەرەپێدانی پیشەی پەرەپێدانی نەرمەكاڵاكان گەشتێكی بۆ سانفرانسیسكۆ كردووە، بەڵام هاوكار دەبێت لەگەڵ ڕێكخراوی گینس بۆ پێشخستنی پڕۆژەی جۆراوجۆر، مانگی ڕابردوو ڕێكخراوەكە پشتڕاستی كردەوە كە گیلجی باڵابەرزترین ژنە لە ژیاندا.
گیلجی كاتێك وەك باڵابەرزترین ئافرەتی جیهان دەستنیشانكرا، گوتی :هەموو شتێكی نەرێنی دەتوانێت بگۆڕێت بۆ شتێكی ئەرێنی بۆ ئەوەی خۆت بەو شێوەیە قبوڵ بكەیت كە تۆیت و ئاگاداری تواناكانت بیت و هەرچییەك لە تواناتدا بێت بیكەیت.

ئەمە دووەم جارە كە خاتوو گیلجی ژمارەیەكی پێوانەیی جیهانی تۆمار دەكات دوای ئەوەی لە ساڵی 2014دا وەك باڵابەرزترین كچە هەرزەكار دەستنیشانكرا.


 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.