له وڵاتی ئوستورالیا، به‌دیاریكراوی له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی سیدنی ،له‌رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، پێنج شێر هه‌ڵاتوون، مه‌ترسیان له‌سه‌ر ژیانی چه‌ند گه‌شتیارێك دروست كردبوو.
ئه‌م پێنج شێره ،كه له باخچه‌كه هه‌ڵاتابوون، تائێستا هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه،بۆیه پاسه‌وانه‌كان ده‌ست به‌جێ ده‌ستیان كرد ، به‌گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێره‌كان چونكه كۆمه‌ڵێ گه‌شتیار له‌وێ چادریان هه‌ڵدابوو، شێره‌كانیشان بینیویانه.
له‌كۆتاییدا به‌رپرسانی باخچه‌كه رایانگه‌یاند: توانیوایانه، له رێگه‌ی پێدانی حه‌بی له هۆش چوون شێره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان.
ئا- كامران
ڤیدیۆ.. له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی سیدنی پێنج شێر هه‌ڵاتن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.