Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:22

پۆلیسی هەولێر: بەهۆی شەڕی نێوان دوو کەس ئافرەتێک و یەکێک لە تۆمەتبارەکان بریندار بوون

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە 05ـی 11ـی 2022 لە شەقامی 100 مەتری شەڕ لەنێوان دوو کەس ڕووی دا بەهۆیەوە ئافرەتێک و یەکێک لە تۆمەتبارەکان برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لەمبارەیەوە زانیاری دەدات و ئاماژەی بەوە داوە کە شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە ڕووی داوە.

لە ڕوونکردنەوەکەی پۆلیسی هەولێر هاتووە کە لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو کەسدا بە ناوەکانی (گ. ع. ی) و (ک. ا. ھ) تێیدا بە چەکی جۆری کلاشینکۆف تەقە کرا و ئافرەتێک بەناوی (ز. ب. ف) و یەکێک لە تۆمەتبارەکان بە ناوی (ک. ا. ھ) زامدار بوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە ، دەستبەجێ هێزەکانیان لە بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداو و هەردوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد و دەستیشیان بەسەر ئۆتۆمبێلێک و چەکی بەکارهاتوودا گرت.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە تۆمەتبارانی ناوبراو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕادەستی دادگە کران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.