Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:25

دەنگدان کۆتایی هات و پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەست پێ دەکات

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 05ـی 11ـی 2022 لە سێیەم ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەستی پێ کرد، ئێستا دەنگدانەکە کۆتایی هات و پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەست پێ دەکات.

دەنگدانەكە لەسەر كاغەز بوو و هەر ئەندامێكی كۆنگرە دەیتوانی دەنگ بە 41 كەس بدات، واته‌ به‌شێوه‌ی ده‌نگدانی به‌ده‌ست ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی هەڵبژێردران.

51  ئه‌ندام  وه‌ک ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و 9 ئه‌ندامیش وه‌ک یه‌ده‌گ  دەستنیشان دەکرێن.

هەر لەمبارەیەوە مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە ئەنجامی دەنگدانەکە ڕاگەیەنرا و پڕۆسەكە كۆتایی هات، كۆنگرەكەشمان كۆتایی دێت.

دوێنێ هەینی لەسەر پێشنیازی سەرۆک بارزانی و بە دەنگی تێکڕای ئەندامانی کۆنگرە، بڕیار درا، فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود محەمەد، ڕێبوار یەڵدا، کەمال کەرکووکی، زەعیم عەلی، عەبدولموهەیمەن بارزانی، فوئاد حوسێن و عارف تەیفوور ڕاستەوخۆ بە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دەستنیشان کران.

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان و ڕاگەیاندنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆنگرە کۆتایی بێت. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.