Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:29

پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەستی پێ کرد

کوردستان TV
100%

ئێستا؛ لە سێیەم ڕۆژی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دەستی پێ کرد.

دوای ئەوەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 05ـی 11ـی 2022 لە سێیەم ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەستی پێ کرد، دەنگدانەکە کۆتایی هات و پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستی پێ کرد.

دەنگدانەكە لەسەر كاغەز بوو و هەر ئەندامێكی كۆنگرە دەیتوانی دەنگ بە 41 كەس بدات، واته‌ به‌شێوه‌ی ده‌نگدانی به‌ده‌ست ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی هەڵبژێردران، 51 ئه‌ندام  وه‌ک ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و 9 ئه‌ندامیش وه‌ک یه‌ده‌گ  دەستنیشان دەکرێن.

هەر لەمبارەیەوە مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی دەنگدانەکە و کۆتاییهاتنی پڕۆسەكە، كۆنگرەكەشمان كۆتایی دێت.

دوێنێ هەینی لەسەر پێشنیازی سەرۆک بارزانی و بە دەنگی تێکڕای ئەندامانی کۆنگرە، بڕیار درا، فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود محەمەد، ڕێبوار یەڵدا، کەمال کەرکووکی، زەعیم عەلی، عەبدولموهەیمەن بارزانی، فوئاد حوسێن و عارف تەیفوور ڕاستەوخۆ بە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دەستنیشان کران.

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان و ڕاگەیاندنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆنگرە کۆتایی بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.