له سێیه‌م رۆژی كۆنگره‌ی 14ی پارتی كه ئه‌مرۆ له دهۆک كۆتایی به كاره‌كانی ده‌هێنێت له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا سه‌عید سه‌لیم ئه‌ندامی كۆنگره‌ی پارتی ڕایگه‌یاند: به پلانێكی زۆر تۆكمه كار كراوه و هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ش زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو، له ڕووی ئیداری و دابه‌شكردنی كات و ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه گرنگ بوون و ئه‌و پرس و بابه‌تانه‌ی كه گرنگ بوو دیراسه‌ت بكرێن خرانه‌ڕوو.
ڕوونی كرده‌وه كه كۆنگره وێستگه‌یه‌كی زۆر گرنگه و هه‌ڵسه‌نگاندنه بۆ ساڵانی ڕابردوو، هه‌روه‌ها تێڕوانین بۆ ئایینده. زۆر پرسی رێكخستن و سیاسی زه‌روره‌ت بوو كه باسی لێوه بكرێت و ڕێكبخرێته‌وه، زۆر له‌و پرس و بابه‌تانه جیدیانه هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر كرا.
باسی لەوەش کرد کە بیروباوه‌ڕێک هه‌بوو كه تێكه‌ڵی جیلی ڕابردوو بوو، ئه‌وانه‌ی ناو شاخ و ئه‌وه‌ی دوای راپه‌رین و ئه‌وه‌ی تازه‌ش كه خاوه‌ن ئه‌زموون و مه‌عریفه‌تن، ئه‌مشه‌و ئه‌و ئاوێته‌یه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه. ئه‌و وشیارییه بوونی هه‌یه له‌ڕووی ئه‌و ئه‌جیالانه‌وه، هه‌روه‌ها له‌ڕووی دابه‌شبوونی جوگرافییه‌وه، ئه‌و ململانێ دیموكراسییه ئه‌مڕۆ بوونی هه‌بوو، كه زۆر به خۆشییه‌وه ده‌گوزه‌را.
ئەوەشی خستەڕوو کە پارتی خاوه‌ن سه‌ركردایه‌تیی به‌هێزه و حزبی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان بووه له ڕابردوو. سه‌رۆك بارزانی یه‌كێك بووه له كاره‌كته‌ره‌كانی ئێمه سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێزمان هه‌یه و جه‌ماوه‌رێكی زۆر دڵسۆزمان هه‌یه له پابه‌ندبوون.
جەختی کردەوە کە پارتی پڕۆژه‌یه بۆ خواستی گه‌لی كورد به‌دی بێت، حوكمڕانیه‌كی جوان بچه‌سپێنێت، بۆیه به‌هێز ده‌بێت و گه‌شه ده‌كات.
ئاماژەی بەوەش دا کە پارتی دوای كۆنگره هه‌وڵ ده‌دات ته‌بایی زیاتر له ناو ماڵی كوردستانییان دروست بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.