مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 05ـی 11ـی 2022 لەلایەن محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و ئەیاد عەللاوی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری فیدراڵی پیرۆزبایی پێگەیشت.
محەمەد حەلبووسی پەیوەندی تەلەفۆنی بە مەسرور بارزانییەوە کرد، هەروەها قاسم ئەعرەجی و ئەیاد عەللاوی دوو پەیامی جیای پیرۆزباییان ئاراستەی کرد، بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنیان وەک جێگری سەرۆکی پارتی، هەروەها ھیوای سەرکەوتنیان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان خواست.
لەبەرامبەردا، مەسرور بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری فیدراڵی کرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییکردنیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.