کاتژمێر 02:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجامی دەنگەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی ڕادەگەیەنرێت و سەرۆک بارزانیش گوتاری دەبێت.
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین کە کاتژمێر 02:00ـی ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆک بارزانی گوتارێک دەخوێنێتەوە پاشان ئەنجامی دەنگەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی ڕادەگەیەنرێت.
دوای ئەوەی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 05ـی 11ـی 2022 لە سێیەم ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەستی پێ کرد، دەنگدانەکە کۆتایی هات و تاوەکو ئێستاش پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەردەوامە.
دەنگدانەكە لەسەر كاغەز بوو و هەر ئەندامێكی كۆنگرە دەیتوانی دەنگ بە 41 كەس بدات، واته بهشێوهی دهنگدانی بهدهست ئهندامانی كۆمیتهی ناوهندی پارتی هەڵبژێردران، 51 ئهندام وهک ئهندامی كۆمیتهی ناوهندیی و 9 ئهندامیش وهک یهدهگ دەستنیشان دەکرێن.
دوێنێ هەینی لەسەر پێشنیازی سەرۆک بارزانی و بە دەنگی تێکڕای ئەندامانی کۆنگرە، بڕیار درا، فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود محەمەد، ڕێبوار یەڵدا، کەمال کەرکووکی، زەعیم عەلی، عەبدولموهەیمەن بارزانی، فوئاد حوسێن و عارف تەیفوور ڕاستەوخۆ بە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دەستنیشان کران.
جێی باسە، سبەی دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، کارەکانی کۆنگرەی 14 کۆتایی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.