Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:22

پاش كەمێكی دیكە جیاكردنەوەی دەنگەكانی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی پارتی كۆتایی دێت

کوردستان TV
100%

پڕۆسەی جیاكردنەوەو هەژماركردنی ئەنجامی دەنگدانی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان بەردەوامە.
پاش كەمێكی دیكە جیاكردنەوەی دەنگەكانی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی دێت و تا ئێستا لەسەدا 98ی دەنگەكان جیاكراونەتەوە.

هەروەها بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجامی دەنگەكانی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی رادەگەیەنرێن.

لە 14هەمین كۆنگرەی پارتیدا، ناوی ئەنجوومەنی سەركردایەتی گۆڕدرا بۆ كۆمیتەی ناوەندی و بەپێی پەیڕەوی پەسەندكراو كۆمیتەی ناوەندی لە 51 ئەندام لەگەڵ نۆ ئەندامی یەدەگ پێك دێت. 
لە دووەم رۆژی كۆنگرەی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، لەسەر پێشنیازی سەرۆك مەسعود بارزانی و بە دەنگی ئەندامانی كۆنگرە، هەر یەك لە فازڵ میرانی ، هۆشیار زێباری، فوئاد حوسێن، ئازاد بەرواری ، مەحموود محەممەد، عەبدولموهەیمەن بارزانی، رێبوار یەڵدا، عارف تەیفوور، كەمال كەركووكی ، زەعیم عەلی راستەوخۆ بوون بە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی . .
كارەكانی 14هەمین كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 3-11-2022 لە شاری دهۆك دەستی پێ كرد كە تیاییدا سەرۆك مەسعود بارزانی بە سەرۆكی حزب هەڵبژێردرایەوە و هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بە جێگرانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.