یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردووی خولی ئینگلته‌را به زه‌حمه‌ت سه‌ركه‌وتنی له هه‌فته‌ی پازده‌می خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی فولهامی میوانی برده‌وه.
له خوله‌كی حه‌ڤده‌دا، جولیان ئه‌لڤارێزی ئه‌رژه‌نتینی گۆڵێكی بۆ مان سیتی تۆماركرد، پاشان ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ فولهام هه‌ژماركردو جواو كانسێلۆی پۆرتوگالی و به‌رگریكاری مان سیتی به كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌و هۆیه‌وه تیپی میواندار یاریه‌كه‌ی به ده یاریزان ته‌واوكرد، له جێبه‌جێ كردنی لێدانی سزاكه‌شدا، ئه‌ندریاس پێرێرای به‌ڕازیلی گۆڵی به‌رامبه‌ری فولهامی له خوله‌كی بیست وهه‌شت به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م و دوای چه‌ند هێرشێكی یاریزانانی مان سیتی بۆ سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان و له دوایین خوله‌كه‌كانی كاتی زیادكراوی یاری، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ سیتیزێنز هه‌ژماركردو ئێرلینگ هالاندی نۆروێژی لێدانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جێ كرد‌و گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی مان سیتی بۆ سیی و دوو خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و به شێوه‌ی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان، فولهامیش به نۆزده خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ند دێت.
له‌پریمه‌رلیگدا مانچسته‌رسیتی سه‌ركه‌وتنێكی زه‌حمه‌تی به‌سه‌ر فولهام تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.