له میانی گه‌ری سێزده‌می خولی یانه‌كانی ئیتالیا‌و له یاری لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ره‌دا ، یانه‌ی ئه‌تڵانتا له‌سه‌ر یاریگای جیۆیس میوانداری یانه‌ی ناپۆلی كرد‌و له ئه‌نجامداناپۆلی به دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
یاریزانانی هه‌ردوو یانه به هێرش بردن بۆ سه‌ر گۆلی یه‌كتری ده‌ستیان به‌یاریه‌كه كرد،له خوله‌كی نۆزده خاوه‌ن یاریگا لێدانێكی سزایان به‌ده‌ست هێنا،یاریزان ئه‌دیمۆلا لۆكمان به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جیی كرد‌و ئه‌تلانتای كرده خاوه‌نی گۆلی یه‌كه‌م .
چوار خوله‌ك دواتر ڤیكتۆر ئۆسیمین گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد ، له خوله‌كی سی‌و پێنجیش ئیلیف ئیلماس گۆلی دووه‌می بۆ ناپۆلی تۆمار كرد‌و میوانه‌كانی له گێمی یه‌كه‌م پێشسخست ،له گێمی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری گۆرانكاری دیكه‌ی به خۆوه نه‌بینی و ناپۆلی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتن و سێ خالی گرینگی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی بۆ سی‌و پێنج خال به‌رزكرده‌وه . یانه‌ی ئه‌تلانتاش تووشی دووه‌م دۆراندن هات و به بیست‌و حه‌وت خال له پله‌ی سێیه‌م مایه‌وه .
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری سێزده‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یانه‌ی میلان له‌سه‌ر یاریگای سان سیرۆ میوانداری یانه‌ی سیبزیای كرد‌و به زه‌حمه‌ت و به دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا .
له ناوه‌راستی گێمی یه‌كه‌م سیۆ هێرناندز گۆلی یه‌كه‌می له سوودی خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆله ته‌واو بوو ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو نۆ دانیێل مالدینی گۆلی به‌رامبه‌ری بۆ سیبزیا تۆمار كرد‌و یاریه‌كه‌ی گه‌رانده‌وه خالی سه‌ره‌تا ، یه‌ك خوله‌ك به‌ر له ته‌واو بوونی ماوه‌ی یاری ئۆلیڤه‌ر جیرۆ گۆلی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی میلانی تۆمار كرد‌و به‌هۆی ئاهه‌نگ گێرانه‌وه كارتی زه‌ردی دووه‌می وه‌رگرت و به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا و میلان نۆیه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی تۆمار كرد‌و به بیست‌و نۆ خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی ، یانه‌ی سیبزیاش تووشی هه‌شته‌م دۆراندن هات و به نۆ خال له پله‌ی حه‌ڤده‌م مایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.