له میانی گه‌ری سێزده‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی ئه‌لمێریای كرد‌و یاریه‌كه‌ش
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای سپۆتیڤای كامب ن‌و به‌رێوه چوو ،له ئه‌نجامدا یانه‌ی بارسێلۆنا به دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا ، له‌ده‌ست پێكی یاری و له خوله‌كی حه‌وت ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ خاوه‌ن مال هه‌ژمار كرد ، به‌لام رۆبرت لیڤاندۆڤسكی تۆپه‌كه‌ی فرێدایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا و گێمی یه‌كه‌م هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا .
له سه‌ره‌تای گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چل و هه‌شت عوسمان دیمبلی گۆلی یه‌كه‌می بۆ بارسێلۆنا تۆمار كرد ، له خوله‌كی شه‌ست و دوو فرانكی دی یۆنگ خاوه‌ن مالی كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و بارسێلۆنا یازده‌مین بردنه‌وه‌ی نوسیه‌وه‌و به سی و چوار خال و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی ، یانه‌ی ئه‌لمێریاش تووشی هه‌شته‌م دۆراندن هات و به سێزده خال له پله‌ی پازده‌م مایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.