ئەمڕۆ یەكشەممە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان كارەكانی خولی هەشتەمی دەستپێكرد، كە خوێندنەوەی یەكەم بۆ ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای خزمەتی شارستانی و خزمەتی سەربازی ناچاری" خزمەتی ئاڵا" دەكرێت.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران هاتووە : حەلبوسی كارەكانی خولی هەشتەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی یەكەم ساڵی یاسادانان - خولی دووەمی یاسادانان كردەوە .
پێشتر بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی ڕاگەیاند كە بریتی بوو لە:
یەكەم: سوێندخواردنی دەستووری بەشێك لە ئەندامەكان.
دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای خزمەتگوزاری شارستانی فیدراڵی.
سێیەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای "خزمەتی ئاڵا" سەربازی ناچاری.
چوارەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای پاراستنی منداڵ.
پێنجەم: گفتوگۆی گشتی.
پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای خزمەتی سەربازی ناچاری دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.