به ئاماده‌بوونی نووسه‌ر و شاعیر و ڕۆشنبیر و كه‌سایه‌تییه‌كانی شه‌قلاوه و ده‌وروبه‌ری (سه‌نته‌ری رۆشنبیری شه‌قلاوه) كۆڕێكی ناساندنی دوو كتێبی شیعری به‌ناوه‌كانی ( فرمێسكی دابڕان ، وه‌ره پێكه‌وه سه‌فه‌ر بكه‌ین) بۆ خاتوو "هه‌نار موفتی شه‌قلاوه‌یی" سازكرد.
دوای وته‌ی به‌خێر هاتن له لایه‌ن، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری رۆشنبیری شه‌قلاوه،لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر شیعره‌كانی خاتوو هه‌نار له‌لایه‌ن شاعیر "میر ئاوده‌لی" پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا،پاشان پارچه شیعرێك له‌لایه‌ن مامۆستا "كه‌ریم كانی به‌ردی" شاعیری ژینگه‌و شاخ خوێندرایه‌وه، ئه‌نجا خاتوو هه‌نار موفتی ،وته‌یه‌ك و چه‌ند پارچه شیعرێكی خۆی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد.
له كۆتاییدا به واژووی شاعیر هه‌نار موفتی هه‌ردوو كتێبه‌كه،پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوون كرا
ئا- كامران
دوو كتێبی شیعری خاتوو "هه‌نار موفتی شه‌قلاوه‌یی" بڵاوكرانه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.