دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6 ی 11 ی 2022، پڕۆسەی جیاكردنەوە و هەژماركردنی ناوی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات.
كه‌مێك پێش ئێستا له‌هۆڵی كۆنگره‌دا له‌شاری دهۆك، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، بە فەرمیی ناوی ئەندامانی دەرچووی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی راگەیاندرا، دواتر سه‌رۆك بارزانی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: سوپاس بۆ خوای گه‌وره بۆ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه، شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئێمه كه ئه‌م هه‌لبژاردنه به‌روونی به‌رێوه‌چوو، شانازییەکی گەورەشه کە کۆمیسیۆن شایەتیی سەرکەوتنی کۆنگرەی پارتی دەدات.
سه‌رۆك بارزانی گوتیشی، سه‌ره‌خۆشی له‌وانه ده‌كه‌م كه‌وایان ده‌زانی كه پارتی له‌ت له‌ت ده‌بێت.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هەڵەیەک هەیە و دەبینم هیچ برا و خوشکێکی ئێزدی لەنێو لیستەکەدا نییە و دەبێ ئێرە پڕبکرێتەوە تەنانەت ئەگەر لەگەڵ پەیڕەویش نەگونجێت، بۆیە دەسەڵاتم بدەنێ کە ئەو هەڵەیە پڕ بکەمەوە.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی گوتیشی: مەلا مستەفا بارزانی وەسیەتی بۆ من و ئیدریس کرد کە وەکو برا بین و هەرواش بووین، بۆیە دڵنیام نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانییش وەکو من و ئیدریس دەبن.
سەرۆک بارزانی بۆ ئەندامانی نوێی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی رایگه‌یاند: کاتی هیممەتە و بە بیر و باوەڕێکی پۆڵاین خزمەتی پارت و گەل و نیشتمانەکەتان بکەن.
سەرۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: داواتان لێدەکەم لە رەفتاری ئێمەوە حوکم لەسەر رێبازی بارزان مەدەن.
سەرۆک بارزانی بۆ ئەو بەربژێرانەی کە بۆ کۆمیتەی ناوەندیی پارتی سەرنەکەوتن رایگه‌یاند: مادام کۆنگرە سەرکەوت، کەواتە هەمووتان سەرکەوتن و هەمووتان كچ و كوڕی ئێمەن.
سه‌رۆك بارزانی: سه‌ره‌خۆشی له‌وانه ده‌كه‌م كه‌وایان ده‌زانی كه پارتی له‌ت له‌ت ده‌بێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.