Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 15:32

ئێران.. له‌ پارێزگه‌ی خوزستان هێرش كرایه‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی شاری ماهشه‌هر

کوردستان TV
100%

ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌ شاری مه‌ریوانه‌وه‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دانیشتووانی شاره‌كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م‌ له‌ شه‌قامی‌ مه‌ردووخ گردبوونه‌وه ‌و دروشمی دژ به‌ ڕیبه‌ری باڵایان گوته‌وه ‌و له‌و كاته‌یشدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان له‌ خۆپێشانده‌ران كرد.

گردبوونه‌وه‌ی دانیشتووانی شاره‌كه‌ پاش به‌ خاكسپاردنی نه‌سرین قادری هات كه‌ به‌ر له‌ دوو ڕۆژ له‌ تاران هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ قامچی لێیان دابوو و بێهۆش كه‌وتبوو و شه‌وی ڕابردوو به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست دابوو.

هاوكات له‌و دیمه‌نه‌ ڤیدۆییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ خاوه‌ن دوكان و شوێنه‌ بازرگانییه‌كان له‌ شاری مه‌ریوان مانیان گرتووه ‌و دوكانه‌كانیان داخستووه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێوه‌ندیی گشتیی فه‌یله‌قی وه‌لی عه‌سر له‌ پارێزگه‌ی خوزستان له‌ باشووری ڕۆژئاوای ئێران ڕایگه‌یاند كه دوو كه‌س به‌ سه‌ر ماتۆڕسكله‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی سه‌ربازی له‌ پارێزگه‌ی ناوبراو و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان لێ كردن و یه‌كێكیان كوژرا و ئه‌وه‌ی دیكه‌ توانی هه‌ڵێت.

له‌ هه‌مانكاتدا ئاژانسی ده‌نگوباسی فارس ڕایگه‌یاند كه‌ چه‌ند كه‌سێك له‌و پارێزگه‌یه‌ ده‌ستگیركران كه‌ پلانیان بۆ تیرۆركردنی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی عه‌ره‌بی خه‌ڵكی پارێزگه‌كه‌ داده‌ڕشت.

ئه‌و ئاژانسه‌ كه‌ سه‌ر به‌ هێزی پاسدارانه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ هاندانی ده‌وڵه‌تێكی ئه‌وروپی گرووپێكیان پێكهێنابوو، به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌ڵیانوه‌شانده‌وه‌ به‌ر له‌وه‌ی هیچ كرده‌یه‌ك دژ به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام ئاژانسه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵه‌دا هیچ وێنه ‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی بڵاو نه‌كرده‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.