Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 12:11

محەمەد حاجی مەحموود بۆ سەرۆک بارزانی:ھەڵبژاردنەوەتان زەرورەتێکی مێژوویی قۆناغەکەیە بۆ پارتی و خەڵکی کوردستان

کوردستان TV
100%

سکرتێری حزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی 14 و دەڵێت، ھەڵبژاردنەوەی جەنابتان زەرورەتێکی مێژوویی قۆناغەکەیە بۆ پارتی و خەڵکی کوردستان.

محەمەد حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی 14 و ھەڵبژاردنەوەی جەنابتان بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی گەرم لە جەنابتان، ھەموو ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم. ھەڵبژاردنەوەی جەنابتان زەرورەتێکی مێژوویی قۆناغەکەیە بۆ پارتی دیموکرات بە تایبەتی و خەڵکی کوردستان بە گشتی.

ڕاشیگەیاند: سیاسەتی حەکیمانەی ئێوە، دەرفەتێکی زێڕینە بۆ یەکخستنی نێو ماڵی کورد و بەھێزکردنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و یەکدەنگی کورد لە عێراق، ناوچەکە و جیھان. مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان و قوربانیدانی ئێوە گەواھیدەر و سەلمێنەری ھەوڵەکانە بۆ بە ئەنجامگەیاندنی خەباتی ڕەوای میللەتەکەمان و بەدەستھێنانی سەربەخۆیی کە خەونی خەڵکی کوردستانە.

محەمەد حاجی مەحموود ئاماژەی بەوە دا کە مایەی شانازییە بە ھەوڵ و ھیمەتی ئێوە و دڵسۆزان و خەمخۆرانی کوردستان، گەلی کورد لە ماوەی سەرۆکایەتی جەنابتان بووە خاوەنی دەستکەوتێکی مێژوویی وەک ڕیفراندۆم کە جێگەی سەربەرزی ھەمولایەکە. بەو ئومێدەی، گشت بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرە بە ھەمان سیاسەتی بەڕێزتان و پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە خزمەتی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستانە.

سکرتێری حزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان دەشڵێت، لەم بۆنەیەدا، جەخت لە یەکڕیزی هێزە سیاسیەکان و خەڵکی کوردستان دەکەینەوە کە ئەوەش هیمەتی بەڕێزتانی دەوێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.