وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد كه خه‌ریكی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی گشتگیرن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كارتی مۆبایل له سه‌رتاسه‌ری عێراق.
وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویان كرده‌وه: هه‌یام ئه‌لیاسری وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ڕایسپاردووه كار له‌سه‌ر پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كارتی مۆبایل له عێراق بكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تۆژینه‌وه‌یه‌كی گشتگیر ئاماده‌كراوه به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی نرخی كارتی مۆبایل بۆ نرخه‌كانی پێشووتر.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كارتی مۆبایل له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌خرێته نێو كارنامه‌ی نزیكترین كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێو بودجه‌ی ساڵی 2023 شوێنی بكرێته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه دوای په‌سندكردنی پرسه‌كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، پێویسته له‌نێو په‌رله‌مانیش پشتگیری بكرێ و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ.
جێی باسه حكوومه‌تی عێراق پێشتر به‌هۆی خراپی دۆخی ئابووری و كه‌می داهاتی حكوومه‌ت، به ڕێژه‌ی 20%ی باجی خستبووه سه‌ر كۆمپانیاكان و كارتی په‌یوه‌ندیكردن، ئه‌مه‌ش ببووه هۆی ئه‌وه‌ی كه نرخی كارتی مۆبایل له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق گران ببێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.