گومان له‌وه‌دا نییه كه ددان یه‌كێكه له گرینگ‌ترین به‌شه‌كان له جه‌سته‌ی مرۆڤدا و ڕاسته‌وخۆ ژیانی مرۆڤی پێوه به‌نده، بۆیه پێویسته گرینگییه‌كی تایبه‌ت به ددان بدرێت و به‌باشی پاك بكرێته‌وه و هه‌روه‌ها خۆراكی باش و ته‌ندروستی پێ بگه‌یه‌نرێ، له كۆنه‌وه‌ش گوتراوه پارێزگاریكردن له ددان واته ته‌ندروستی باشی جه‌سته.
سه‌باره‌ت به‌و خۆراكانه‌ی كه سوودێكی باش به ددان ده‌گه‌یه‌ننن، دكتۆر ئیڤان مۆسۆرۆف دكتۆری نه‌شته‌رگه‌ری ددان و پووك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه باشترین خۆراكه‌كان بۆ ته‌ندروستی ددان بریتین له خواردنی ماسی، چه‌ره‌زات و سه‌وزه‌ی گه‌ڵادار.
گوتیشی: به دڵنیاییه‌وه ته‌ندروستی ددانه‌كان به‌ستراوه‌ته‌وه به خۆراكی باش، باشترین خۆراكه‌كانیش بۆ ته‌ندروستی ده‌م و ددان خواردنی ماسی و خۆراكه ده‌ریاییه‌كانه.
پزیشكه پسپۆڕه ڕووسییه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: چه‌ره‌زات و گوێز و گێزه‌ر و سه‌وزه‌ی گه‌ڵاداره‌كان یارمه‌تی لابردنی چه‌وری و كلسی سه‌ر ددانه‌كان ده‌ده‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وانیش خۆراكی زۆر به‌سوودن بۆ ددان.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و خۆراكانه‌ی به‌سوودن بۆ ده‌م و ددان، دكتۆر ئیڤان مۆسۆرۆف ڕأیگه‌یاند: هێلكه‌ی مریشك و هێلكه‌ی هه‌وێرده سوودێكی ئێجگار گرینگ به ددان ده‌گه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها سه‌وزه و میوه ڕه‌قه‌كان ده‌بنه هۆكارێك بۆ مه‌ساجكردنی پووكه‌كان ده‌م.
وه‌ك باوه ده‌گوترێ هه‌موو جۆره شیرنه‌مه‌نییه‌كان زیان به ده‌م و ددان ده‌گه‌یه‌نن، له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر ئه‌و بۆچوونه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌ندێ له شیرینییه‌كان به سوودن بۆ ددان له‌وانه هه‌نگوین و میوه شیرینه سروشتییه‌كان، بۆیه مرۆڤ هه‌رگیز نابێت ده‌ستبه‌ردارییان بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.