Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 12:19

لە بەغدا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە باڵەخانەیەک داڕما؛ گیانلەدەستدان و برینداری لێکەوتووەتەوە

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 06ـی 11ـی 2022 بەهۆی ئاگرکەوتنەوە بەشێکی باڵەخانەیەکی بازرگانی لە بەغدا داڕما و ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەست داوە برینداربوون، هەروەها ژمارەیەکی دیکەش گیریان خواردووە.

ئاگر لە باڵەخانەیەک لە ناوچەی وەزیریەی بەغدا کەوتەوە، تاوەکو ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە، بەو پێیەی شوێنەکە کۆگەی بۆن بووە، وای کردووە ئاگرەکە زیاتر تەشەنە بکات و ببێتە هۆی داڕمانی بەشێکی باڵەخانەکە، بەهۆیەوە 20 کەس برینداربوونە کە تێیدا ڕێژەیەکی زۆریان کارمەندی بەرگری شارستانین، لەگەڵ بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی بەغدا، هەروەها 12 کەسی دیکەش لەناو باڵەخانەکە گیریان خواردووە.

سەرچاوە مەدەنییەکانی نزیکی شوێنی ڕووداوەکە ڕایانگەیاند، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ماوەی چەند کاتژمێرێکە کار دەکەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، هەوڵ دەدەن ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن بۆ ئەوەی ڕێگری لە فراوانبوونی ئاگرەکە بکەن.

هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن کە دەنگی تەقینەوە لە ناوچەکە دەبیسترێت لە ئەنجامی تەقینەوەی شووشەی بۆن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.