یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به فه‌رمی گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ تیمێكی راهێنه‌رانی ئیسپانی بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق ڕاگه‌یاند.
یه‌كێتییه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا: عه‌دنان ده‌رجال سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق به فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كاساسی ڕاهێنه‌ری ئیسپانی واژوو كرد.
ڕاشیگه‌یاند: گرێبه‌ستی كاساس و یاریده‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ ده‌بێت، یه‌كه‌م به‌شداریكردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ش جامی كه‌نداوی 25 ده‌بێت كه سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو له شاری به‌سڕا به‌ڕێوه ده‌چێت.
ڕاهێنه‌ره ئیسپانییه‌كه و یاریده‌ره‌كانی ڕۆژی 14ی ئه‌م مانگه به فه‌رمی پێشكه‌شی ده‌زگاكانی ڕأگه‌یاندن ده‌كرێن دوای ئه‌نجامدانی هه‌ردوو یاریی دۆستانه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی مه‌كسیك و ئیكوادۆڕ له ڕۆژانی 9 و 12ی ئه‌م مانگه.
ڕاهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق جگه له دوو یارییه دۆستانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر مه‌كسیك و ئیكوادۆڕ، له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌م مانگه‌دا هه‌روه‌ها دوو یاریی دۆستانه‌ی تریش به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی كۆستاریكا و ڤه‌نزوێلا ئنجام ده‌دات.
تیمه ئیسپانییه‌كه‌ی ڕاهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێكهاتوون له خیسۆس كاساس ڕاهینه‌ر، ئه‌لیخاندرۆ ڤارێلا لۆپێز یاریده‌ری یه‌كه‌می ڕاهێنه‌ر، پابلۆ گراندز یاریده‌ری دووه‌می ڕاهێنه‌ر و شیكاری ئاستی یاریكردن، سه‌لڤادۆر رۆمێرۆ یاریده‌ری سێیه‌می ڕاهێنه‌ر، خافێر سانچێز راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی، میگێل ئه‌نخێل گۆنزالێس راهێنه‌ری گۆڵپارێزان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.