Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 10:28

مانگگیرانی تەواوەتی ڕوو دەدات

کوردستان TV
100%

بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو 08ـی 11ـی 2022 لە بەشێکی کیشوەری ئاسیا و ئەمریکای باکور مانگگیرانی تەواوەتی ببینرێ، بەڵام لە هەرێمی کوردستان نابینرێ.

سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکنناسی جەددە بە ماڵپەڕی عەرەبییەی ڕاگەیاندووە کە مانگگیرانی تەواو کاتێک ڕوو دەدات کە مانگ لە ڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژهەڵاتەوە بجوڵێت و مانگ بکەوێتە بەر سێبەری زەوی، لەوکاتەدا مانگ ڕەنگێکی مسی یان سووری تۆخ وەردەگرێت، کە ڕەنگەکەی پەیوەستە بە دۆخی بەرگە هەوای زەوییەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەم دیاردە گەردوونییە لە بەشێكی کیشوەری ئاسیا و ئەمریکای باکور دەبینرێ، بەڵام لە وڵاتانی عەرەبی نابینرێ، بەپێی ئەمەش واتە لە هەرێمی کوردستانیش دیاردەکە نابینرێ.

ئاماژەی بەوەش دا کە مانگگیران لە کاتژمێر 08:02ـی بەیانی ڕۆژی سێشەممە مانگگیران دەستپێدەکات تاوەکو کاتژمێر 01:56ـی پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.