وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر لێدوانی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاو كرده‌وه كه باسی له دیارنه‌مانی رۆژانه 175 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی كردبوو.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت: زیاد جەبار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکیدا باس لە دیارنەمانی رۆژانە 175 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم دەکات، ئەم پەرلەمانتارە بۆ خۆیشی دەزانێت کە کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی (دیلۆیت) وەک لایەنی سێیەم و چاو‌دێر، وردبینی لەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکات و راپۆرتی مانگانەی خۆیشی بڵاو دەکاتەوە.
ده‌شڵێت: هەرێمی کوردستان ڕۆژانە بە تێکڕایی لەنێوان 425-435 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا نموونه‌یه‌كی هێناوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: بۆ نموونە لە مانگی یەکی ئەمساڵ رۆژانە 435,911 بەرمیلی نەوتی بەرهەمهێنراوه، لە مانگی پێنج 434,469 بەرمیل و هه‌روه‌ها لە مانگی 10 بۆ 426,075 بەرمیل بەرهەمهێنراوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه کۆمپانیای دیلۆیت ئەم ژمارانەی سەرەوە لە راپۆرتەکانی خۆیدا پشت ڕاستی کردۆتەوە.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه پرسیار ئەوەیە ئەم په‌رله‌مانتاره لەسەر چی بنەما و بۆچ مەبەستێک ئەم ژمارانەی ئاماژە پێ دەکات کە هیچ ئەسڵ و راستی تێدا نییە؟
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.