ئەمڕۆ یەکشەممە 06ـی 11ـی 2022 ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی هۆشداری لە بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندنی زیاتری کۆلێرا دەدات.
ئیناس هومام، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق و وڵاتانی دەوروبەر ڕایگەیاند: عێراق لەگەڵ وڵاتانی سووریا و لوبنان لە ڕیزی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین زیانی پەتای کۆلێرای لێکەوتووەتەوە.
ڕاشیگەیاند: یونسێڤ بە فەرمی داوای یارمەتی کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری حاڵەتەکانی کۆلێرا، کە بەشێوەیەکی بەرچاو تەشەنە دەسەنێت.
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق و وڵاتانی دەوروبەر ئاماژەی بەوەش دا کە تەشەنەکردنی نەخۆشی کۆلێرا لە عێراق بەم خێراییە پاساو بۆ هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەژاری و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر ژینگەی عێراق.
پیسبوونی ئاوی خواردنەوە و خواردن و خواردنەوەی دیکە و سەوزە و میوەی پیسبوو هۆکارن بۆ تەشەنەسەندن و تووشبوون بە پەتای کۆلێرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.