سه‌ركه‌وتنه‌كانی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له‌سه‌ر ئاستی لاوان و تازه پێگه‌یشتووان له به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه و یانه‌كه سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاست تۆماركرد.
د.دلزار حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد، به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند، دوای به‌شداری كردنی یانه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئاستی لاوان و تازه پێگه‌یشتووان له‌پاڵه‌وانێتییه‌كانی عێراقدا، دوای 13 گه‌ڕ له به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كان له هه‌ردوو ئاستدا كه كه له رۆژی 12 ى 10 ى 2022 له شاری به‌غدا ده‌ستی پێكرد و رۆژی 5 ى 11 به كۆتا هات، كه له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستدا 14 یانه به‌شداربوون، دوای ئه‌وه‌ی یاریزانانمان توانیان سه‌ركه‌وتنی دیكه تۆماربكه‌ن، یانه‌كه‌مان گه‌یشته قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین.
گوتیشی، یانه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و عێراق و ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه به‌رده‌وامه له نووسینه‌وه‌ی ئه‌و مێژوویه‌ی ده‌ست پێكراوه كه یاریزانمان له‌سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتییه‌كاندا ژماره و پاڵه‌وانن، ئه‌مه‌ش مێژوویه‌كی پڕشنگداره شه‌تره‌نجی خانزاد بۆ هه‌رێمی كوردستان و تایبه‌ت هه‌ولێری پایته‌خت تۆماری ده‌كات.
شه‌تره‌نجی خانزاد گه‌یشته قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی پاڵه‌وانێتییه‌كانی عێراق
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.