Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 15:37

دامه‌زراوه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشته‌ 304 كه‌س

کوردستان TV
100%


دامه‌رزاوه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی ئێران بڵاویكرده‌وه‌، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا كه‌ دوای مه‌رگی مه‌هسا ئه‌مینی ده‌ستی پێكرد، به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، گه‌یشته‌ 304 كه‌س.

له‌ ماڵپه‌ڕی دامه‌زراوه‌كه‌دا كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ نه‌رویجه‌، راپۆرتێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تێیدا زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌كان كه‌ ماوه‌ی 50 رۆژ زیاتره‌ به‌رده‌وامه‌، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا زانیاریی له‌باره‌ی 22 پارێزگای ئێران له‌ كۆی 31 پارێزگا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ زۆرترین گیان له‌ده‌ستدان به‌پێی ریزبه‌ندیی له‌ سیسستان-به‌لوجستان، مازنده‌ران، تاران، كوردستان و گیلان بووه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ له‌ سیستان-به‌لوجستان 118، له‌ مازنده‌ران 33، له‌ تاران 30، له‌ كوردستان 26، له‌ گیلان22، له‌ ئازه‌ربایجانی خۆرئاوا 21، له‌ كرماشان 13، له‌ ئه‌لبورز ٩، له‌ هه‌ریه‌ك له‌ خۆراسانی ره‌زه‌وی، ئه‌سفه‌هان و زه‌نجان چوار، له‌ هه‌ریه‌ك له‌ لوڕستان، مه‌ركه‌زی، قه‌زوین، كۆهگیلویه‌ و بویه‌ر ئه‌حمه‌د، ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵات، ئه‌رده‌بیل، ئیلام، خوزستان و هه‌مه‌دان دوو، و له‌ سمنان و بوشه‌هریش یه‌كی یه‌ك خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كۆی گشتیی گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشتووه‌ته‌ 304 كه‌س.

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ كراوه‌ 41 كه‌س له‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ته‌مه‌نیان له‌ خوار 18 ساڵه‌وه‌یه‌ و 24یان ئافره‌تن.

له‌ راپۆرتی یه‌كی تشرینی دووه‌می دامه‌زراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كرابوو له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا 253 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.