Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:27

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران باوك و كوڕێكیان به‌تۆمه‌تی به‌شدارییان له‌خۆپیشاندانه‌كان له‌ مه‌هاباد ڕفاند

کوردستان TV
100%


هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران، محەممەد ئەمین ئاروەند، خەڵکی شاری مەهاباد و کوڕەکەیان بە ناوی سۆران ئارمەند ڕفاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، باوک و کوڕێک بە ناوەکانی محەممەد ئەمین ئاروەند و سۆران ئاروەند و خەڵکی شاری مەهاباد، پاش ئەوەی کە لەلایە هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ڕفێندراون، بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونه‌تەوە.

محەممەد ئەمین ئاروەند، تەمەنی 40 ساڵە و تووشبووی نەخۆشیی دڵە و کێشەی هەناسەدانی هەیە.

بە وتەی ناسراوێکی بنەماڵەی ئاروەند، محەممەد ئەمین لە کاتی ڕفاندنییەوە تاکوو ئێستا، مافی دەستپێڕاگەیشتن بە دەرمانی پێویستی نییە و تەندروستیی ناوبراو لە مەترسیدایە.

لە لایەکی ترەوە، سەرەڕای گوشارە دەروونی و جەستەیییەکانی هێزەکانی حکومەت بۆ سەر ناوبراو لە بەندیخانە، ئەگەری سەرهەڵدانی دووبارەی نەخۆشییەکەی لە ئارادایە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.