Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 08:22

کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی خستووەتەڕوو، ئاماژەی بەوە داوە کە سبەی ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ  دووشەممە 07ـی 11ـی 2022 کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.

ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت (10- 15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ئاراستەی با لە باشووری خۆرهەڵات دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ، هەروەها مەوداى بینین لەنێوان ( 9 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی هەروەها کەشوهەوای سبەی سێشەممەی 08ـی 11ـی 2022 بڵاو کردۆتەوە و ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان هەور دەبێت لە کاتەکانی  بەیانی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم ئەگەری دابارینی  تاوە باران و برووسکە هەیە.

ڕاشیگەیاند: پاشان ناجێگیربوونی کەش بەردەوامی دەبێ بەشێوەی تاوەبارانی پچڕپچڕ کە هەندێ جار هەورە برووسکەشی لەگەڵ دەبێت لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم لە ناوچەکانی باشووردا هەیە.

 کەشناسی ئاماژەی بەوەش داوە کە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراوورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ، خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند  دەبێت (10- 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەندێ کات چالاک دەبێ بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەی با لە باکوری خۆرهەڵات دەبێت و مەوداى بینین لەنێوان ( 7 – 9 ) کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی خستەڕوو کە بەمشێوەیە دەبێت :-

هەولێر     :  22 پلەى سیلیزى

سلێمانی    : 20 پلەى سیلیزى

دهۆک     :  20 پلەى سیلیزى

کەرکووک  : 24 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   :  25 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  22 پلەى سیلیزى

سۆران    :  18 پلەى سیلیزى

گەرمیان  :  26 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.