Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 08:16

سەرکۆماری عێراق بەشداری لە لووتکەی ئاووھەوا دەکات

کوردستان TV
100%

سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید بەمەبەستی بەشداریکردن لە 27ھەمین کۆنفرانسی باڵای جیھانیی ئاووھەوا "COP27" گەیشتە میسر.

دوێنێ یەکشەممە، 27ھەمین کۆنفرانسی لایەنەکانی رێککەوتننامەی پەیوەندیدار بە گۆڕانی ئاووھەوا سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان "COP27" لە شاری شەرەمشێخ لە میسر دەستی پێ کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەبدولـلەتیف رەشید بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی باڵای جیھانی ئاووھەوای "COP27" گەیشتووەتە شاری شەرەمشێخ.

راشیگەیاندووە کە ئەمڕۆ دووشەممە، سەرکۆماری عێراق لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسەکەدا، گوتارێک پێشکەش دەکات.

کۆنفرانسی لایەنەکانی رێککەوتننامەی پەیوەندیدار بە گۆڕانی ئاووھەوا کە بەرفراوانترین لووتکەی جیھانییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاووھەوا تاکو 18ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە 40 ھەزار بەشداربوو و 100 گەورە بەرپرس و سیاسەتمەدار لە نزیکەی 190 وڵات بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا بکەن.

پلانی کەمکردنەوەی دەردانی گازە گەرمی پارێزەرەکان، گونجاندن لەگەڵ گۆڕانی ئاووھەوا، بابەتەکانی پێدانی قەرەبوو بە وڵاتانی تازەگەشەکردوو وەک ئەوەی بەڵێن دراوە؛ لە گرنگترین ئەو تەوەرانە دەبن کە لە لووتکەکەدا دەخرێنە بەرباس.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.