له‌گه‌ری سێزده‌هه‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌رێمی هه‌ولێر، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌بێته میوانی یانه‌ی رایۆ ڤالیكانۆ.
به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌م یاریه ریاڵ مه‌درید سی و دوو خالی هه‌یه، بۆیه بردنه‌وه‌ی ئه‌م یاریه بۆ یانه‌ی شاهانه گرنگه تا پارێزگاری له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بكات، به‌پێچه‌وانه هه‌ر ئه‌نجامێكی دیكه یانه‌ی بارسێلۆنا له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌یانه‌ی رایۆ ڤالیكانۆ، ئه‌م یانه‌یه له‌دوازده گه‌ری رابردوو هه‌ژده خالی كۆكردۆته‌وه‌و له‌ناوه‌ڕاستی ریزبه‌ندی ده‌بینرێت، بۆیه نابێت قوتابیه‌كانی ئه‌نچلۆتی به‌ئاسان سه‌یری ئه‌م یانه‌یه بكه‌ن به‌تایبه‌ت كه یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای رایۆ ڤالیكانۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
لای خۆیه‌وه ڕاهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه كارلۆ ئه‌نچلۆتی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، تیپەکەی پێویستی بە بنزیما دەبێت، چونکە یاریزانە فەرەنسییە بۆ ئه‌م یاریه بەرامبەر ڕایۆ ڤالیکانۆ بەشداری ناکات، به‌ڵام ئێمه یاریزانی به‌توانای وه‌ك ڕۆدریگۆ، ڤاڵڤێردی، ڤینیسیۆس مان هه‌یه ده‌توانیین شوێنی پڕبكه‌ینه‌وه، له‌وه‌لامی پرسیاری لێکچوونی ڕۆدریگۆ و ڕۆناڵدۆ ، ئه‌نچلۆتی دووپاتیكرده‌وه ئەگەر ڕۆدریگۆ بتوانێت بگاتە ئاستی ڕۆناڵدۆ، دەتوانین پەیکەرێکی بۆ دروست بکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.