له‌گه‌ری پازده‌هه‌می خولی ئینگلیزی، یاری دێربی شاری له‌نده‌ن له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی چێلسی و ئه‌رسناڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌رسناڵ ته‌واو بوو، مانچسته‌ر یونایتد له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ئه‌ستۆن ڤێلا دۆرا، سه‌باره‌ت به‌یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ساوساهمتۆن و نیوكاسڵ یونایتد له‌به‌رژه‌وه‌ندی نیوكاسڵ ته‌واو بوو.
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری پازده‌هه‌می خولی ئینگلیزی، یانه‌ی تۆتنهام له‌سه‌ر یاریگا و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به‌گۆلێك به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ به یانه‌ی لیڤه‌رپول دۆرا.
له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه یاریزانانی لیڤه‌رپول باشتر بوون، له‌خوله‌كی یازده مه‌حه‌مه‌د سه‌لاح گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ لیڤه‌رپول تۆماركرد، گوشاره‌كانی هه‌ردوولا بۆ سه‌ر گۆلی یه‌كتر درێژه‌ی هه‌بوو، له‌خوله‌كی چل محه‌مه‌د سه‌لاحی میسری دووه‌م گۆلی خۆی و یانه‌كه‌ی تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م لیڤه‌رپول به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو.
له‌گێمی دووه‌م تۆتنهام چاوی له‌گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه بوو، له‌خوله‌كی حه‌فتا هاری كین گۆلێكی بۆ تۆتنهام تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌م كرده‌وه.
به‌م جۆره یاریه‌كه تا كۆتایی به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی لیڤه‌رپول ته‌واو بوو، به‌م ئه‌نجامه كۆی خاله‌كانی ریدز بووه نۆوده خاڵ و تۆتنهامیش بیست و شه‌ش خالی هه‌یه و له‌خانه‌ی چواره‌م ماوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.