لەگەری سێزدەهەمی خولی ئیتالیا، یانەی رۆما لەسەر یاریگای ئۆلۆمپیكۆ لەرۆمای پایتەخت میوانداری یانەی لازیۆی كرد.
یاریەكە بەگۆلێكی بێ بەرامبەر بەسەركەوتنی لازیۆ تەواو بوو، تاكە گۆلی یاریەكە لەخولەكی بیست و نۆ لەرێی یاریزان فلیپی ئەندرسۆن تۆماركرا.
بەم جۆرە لازیۆ براوەی سێ خالی یاریەكەبوو، بەم بردنەوەیە كۆی خالەكانی لازیۆ بووە بیست‌و حەوت خاڵ و لەخانەی سێیەمی ریزبەندی دێت، هەرچی رۆمایە بیست‌و پێنج خالی هەیە و لەخانەی شه‌شه‌می ریزبەندی دێت.
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری سێزده‌هه‌می خولی ئیتالیا، یانه‌ی یۆڤنتۆس به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئینته‌ر میلان تۆماركرد، له‌گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌ڵام هێلی به‌رگری خۆراگربوو، ئه‌م گێمه به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ ته‌واو بوو.
له‌گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی په‌نجاو دوو خانمه پیره‌كه له‌رێی یاریزان ئه‌دریان رابیۆ گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، یاریه‌كه به‌گه‌رم و گوری درێژه‌ی هه‌بوو، دواجار له‌خوله‌كی هه‌شتاو شه‌ش نیكۆلۆ فاجیۆلی گۆلی دووه‌می بۆ یۆڤنتۆس به‌ده‌ستهێنا.
به‌م جۆره یاریه‌كه به‌دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی یۆڤنتۆس ته‌واو بوو، به‌م بردنه‌وه‌یه كۆی خاڵه‌كانی یۆڤنتۆس بووه بیست‌و پێنج خاڵ و هاته خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی، له‌به‌رامبه‌ردا ئینته‌ر میلان بیست‌و چوار خالی هه‌یه‌و له‌خانه‌ی حه‌وته‌م دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.