Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:34

هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیی بەشدارە

کوردستان TV
100%

شاندی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیی بەشدارە کە بە ئامادەبوونی 197 حکوومەتی جیهان بەڕێوە دەچێت.

دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، شاندی هەرێمی کوردستان كه ‌پێكدێت له ‌نوێنه‌رانی ده‌سته‌ی ژینگه‌ و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان تێیدا بەشدارە.  

هەروەها ڕایگەیاند: ڕێكه‌وتی 06ـی 11ـی 2022 یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسى گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیی لە وڵاتی میسڕ بەڕێوە دەچێت و شاندی هەرێمی کوردستان تێدا بەشدارە.

ڕاشیگەیاند: کۆنگرەی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە دەبرێت و ناسراوە بە ‏ COP27.

ئاماژەی بەوەش داوە کە بیست و حەوتەمین کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیی لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە وڵاتی میسڕ لە شرم شێخ بەڕێوە دەچێت لە 6 - 18 تشرینی دووەمی 2022، بە ئامادەبوونی 197 حکوومەت لە هەموو جیهان و بۆ ئەنجامدانی زیاتر لە 2000 کۆبوونەوە.

دەستەی ژینگە باسی لەوەش کردووە کە کۆنفرانسەکە جەخت دەکاتەوە لەسەر:-

-  جێبەجێکردنی پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکان لەسەر پرسەکانی کەش و هەوا

-  ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا

-  یارمەتیدانی حکوومەتەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.

-  کەمکردنەوەی دەردراوەکانی کاربۆن

کوردستان جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.