له‌گه‌ری چوارده‌هه‌می خولی فه‌ره‌نسا، یانه‌ی لۆریان میوانداری یانه‌ی پاریس سان جێرمانی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كرد، یاریه‌كه به‌گۆلێك به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵه به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی پاریس سان جێرمان ته‌واو بوو.
له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی نۆ نه‌یمار داسیلیڤای به‌رازیلی توانی گۆلی پێشكه‌وتن بۆ به‌رازیل تۆمار بكات، ئه‌م گێمه به‌گۆلێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی پاریس بوو، له‌گێمی دووه‌م و له‌ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه یانه‌ی لۆریان له‌خوله‌كی په‌نجاو سێ به‌واژووی تیریم مۆڤی گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنایه‌وه، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه ئه‌ستره جیهانیه‌كانی پی ئێس جی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه، دواجار له‌خوله‌كی هه‌شتاو یه‌ك دانیلۆ بیریرا گۆلی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی پاریس سان جێرمان ته‌واو بوو، به‌م بردنه‌وه‌یه كۆی خاله‌كانی پی ئێس جی له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بووه سی و هه‌شت خاڵ و به‌جیاوازی پێنج خاڵ له‌پێش لانسی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.