سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 07ـی 11ـی 2022 جەختی لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کردەوە و ڕایگەیاند، دەبێت پارە دزراوەکان بگەڕێنرێنەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند: لە میانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆک وەزیران لەگەڵ لێژنەی ئاسایش و بەرگری باس لە دۆخی ئەمنی وڵات کرا و لەپێش هەموویانەوە پرسی ئاوارەکان و بڵاوبوونەوە و کاری سەرکردە ئەمنییەکان.
ڕاشیگەیاند: گرنگی جێگیرکردنەوەی ئەمنییەتی شارەکان و پاراستنی سەروەری یاسا و تاوتوێ کران، جەخت لەسەر دوورخستنەوە و تێکەڵکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە بەحزبیکردن و بەسیاسیکردن کرایەوە.
سوودانی سەبارەت بە پرسی گەندەڵیش جەختی کردەوە کە دەبێت پارە دزراوەکان بگەڕێنرێنەوە، ئەگەر ئەو پارانەی کە دزراوە نەیگەڕێنرێنەوە، ئەوا هیچ مانایەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.