یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 07ـی 11ـی 2022 پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی 14ـی پارتی.
لە پەیامەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هاتووە کە " ئومێدمان وایە ڕاسپاردە و بڕیارەکانی کۆنگرە بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان و تەبایی و حکومڕانییەکی باشتر و شایانی هاووڵاتیانی کوردستان بوو بێت."
دەقی پەیامەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان:-
بەڕێزان کۆمیتەی ناوەندیی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستان
پاش ڕێز و سڵاو...
بەناوی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەمینی پارتەکەتان و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستانتان لێ دەکەین .
ئومێدمان وایە ڕاسپاردە و بڕیارەکانی کۆنگرە بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان و تەبایی و حکومڕانییەکی باشتر و شایانی هاووڵاتیانی کوردستان بوو بێت .
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.