وەکو هەوڵێک بۆ پاکردنەوەی تەواوی ناوچە پیسبووەکان بە مین و تەقەمەنی لە هەرێمی کوردستان، دەزگای گشتی کاروباری مین، چەندین پاشماوەی مین و تەقەمەنی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان تەقاندەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: ناوچەی هەورامان بەهۆی هاوسنووری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، لە سەردەمی شەڕی نێوان عێراق – ئێراندا زۆربەی ناوچەکانی بە مین چێنرابوون و هەفتەی ڕابردووش دەزگای گشتی کاروباری مین لە کێڵگە مینی (خۆرەتاوەسەختە)، لە گوندی ھاواری سەر بە ناحیەی بیارە، تیمی تەقاندنەوە (EOD) ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی بڕی 65 مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگیان تەقاندەوە.
ڕاشیگەیاند: هەروەها لە قەزای پێنجوێن تا ئێستا 304 مین و پارچە تەقەمەنی بە ھەشت تەقینەوەی جیاواز و 25 پارچە مین و تەقەمەنی لە دوو ناوچەی جیاواز تەقێندرانەوە.
ئاماژەی بەوەش دا کە لە ئیدارەی گەرمیانیش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی گەرمیان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی گەرمیان 110 پارچە تەقەمەنی جۆراو جۆر لە سنوری ناحیەی قۆرەتوو و 9 مینی دژە کەسی و چەند پارچە تەقەمەنی جۆراوجۆر لەکێڵگەمینی (دۆڵی سکەکە) تەقێنرانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.