Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 08:26

سێ حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لە رۆژھەڵاتی عێراق خاپوورکران

کوردستان TV
100%


لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا لە رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە، سێ حەشارگەی تیرۆریستانی داعش خاپوورکران.


شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، خاپوورکردنی سێ حەشارگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشی لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە راگەیاند.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا سەربە وەزارەتی ناوخۆ، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە گوندی عەواشق باکووری رۆژھەڵاتی پارێزگای دیالە ئەنجامداوە.

راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، سێ حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە خاپوورکراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.