Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:15

یەکەی ژمێریاریی وەزارەتی پێشمەرگە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، یەکەی ژمێریاریی وەزارەتی پێشمەرگە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەشێکی زۆری پێشمەرگە لە ڕێگەی بانکەوە مووچە وەردەگرن و پڕۆسەکەش بە قۆناغ بەردەوام دەبێت، تاوەکو هەموو هێزی پێشمەرگە لەو ڕێگەیەوە مووچەی خۆیان وەربگرن.

ڕیڤینگ هرووری، سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: یەکەی ژمێریاریی وەزارەتی پێشمەرگە تەواو بووە و کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێستاش بەشێکی زۆری پێشمەرگە لە بانک مووچەی خۆیان وەردەگرن، کە حیسابی بانکییان بۆ دەکرێتەوە، ئەمەش هەنگاوێکی زۆر گرنگە و بارگرانی کەم دەکاتەوە و هاتووچۆکردن بۆ بردنی مووچە نامێنێت و هێزی پێشمەرگەش وەکو فەرمانبەران دەتوانن لە ڕێگەی بانکەوە مووچەی خۆیان وەربگرن.

ڕاشیگەیاند: ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازییە و هەنگاوی زۆر باش نراوە و بەردەوامیشە، بۆیە کار دەکرێت کە هێزی پێشمەرگە ڕێکبخرێت و هاوپەیمانانیش لە هەموو ڕوویەکەوە هاوکارن و داواش دەکەن کە هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا ڕێک بخرێت.

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، هێزی پێشمەرگە بە قۆناغ هەمووی مووچەی خۆی لە ڕێگەی ئەو یەکەی ژمێریاری و بانکییەوە وەردەگرێت، ئەوکات هیچ جیاوازی نامێنێت و پێشمەرگە هەمووی لە ڕێگەی بانکەوە مووچە وەردەگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.