له هه‌رێمی كوردستاندا ١٤٥ نەخۆشخانەى حکومى و ئەهلى هەن کە (٨٣) نه‌خۆشخانه‌یان حكومی و (٦٢) دانەشیان ئه‌هلین كه به‌رده‌وام خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی پێشكه‌ش بە هاووڵاتیان ده‌كه‌ن. نه‌خۆشخانه حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر لە ٥٧% نەخۆشخانەن کە به‌م شێوه‌یه دابه‌شبوونه‌ته سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان:
ـ پارێزگای هەولێر: ٢٧ نه‌خۆشخانه
ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٥ نه‌خۆشخانه
ـ پارێزگای دهۆک: ١٥ نەخۆشخانە
ـ پارێزگاى هەڵەبج: ٥ نەخۆشخانە
ـ ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەڕین: ٧ نەخۆشخانە
ـ ئیداره‌ی سەربەخۆى گه‌رمیان: ٤ نه‌خۆشخانه
ژمارەى نەخۆشخانە ئەهلییەکانیش کە (٦٢) دانەن، به‌م شێوه‌یه دابه‌شی سه‌ر پارێزگاكان بوون:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٢٩ نەخۆشخانە
ـ پارێزگای سلێمانی: ١٦ نەخۆشخانە
ـ پارێزگای دهۆك: ١١ نه‌خۆشخانه
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه: ١ نه‌خۆشخانه
ـ ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپه‌ڕین: ٢ نه‌خۆشخانه
ـ ئیداره‌ی سەربەخۆى گه‌رمیان: ٣ نه‌خۆشخانه
هەر بە پێى ئامارى تایبەتى وەزارەتى تەندرووستى حکومەت، لە هەرێمی کوردستان (٣١٦) بنکەی سەرەکیی تەندروستیی هەن كه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ڕوویان تێده‌كه‌ن، کە بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بوون:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٩٩ بنكه
ـ پارێزگای سلێمانی: ٩١ بنکە
ـ پارێزگای دهۆك: ٨٩ بنكە
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه: ٦ بنكه
ـ ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەڕین: ١٨ بنكە
ـ ئیدارەى سەربەخۆى گه‌رمیان: ١٣ بنكە
هەروەها (٦٤٧) بنکەی لاوەکیی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان هەیە كه ئەوانیش بەم شێوەیە دابەش بوونە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ١٣٥ بنكه
ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٣٠ بنکە
ـ پارێزگای دهۆك: ٨٣ بنكە
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه: ٣٣ بنكه
ـ ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەڕین: ٧٤ بنكە
ـ ئیدارەى سەربەخۆى گه‌رمیان: ٥٣ بنكە
لە نەخۆشخانەکانی هەرێمى کوردستان (٢٨١) هۆڵی نەشتەرگەری هەن کە تیایاندا نەشتەرگەریی گەورە و بچووک بۆ هاووڵاتیان ئەنجام دەدرێت و بەم شێوەیە دابەش بوونە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ١١٠ هۆڵ
ـ پارێزگای سلێمانی: ٦٤ هۆڵ
ـ پارێزگای دهۆك: ٧٢ هۆڵ
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه: ٧ هۆڵ
ـ ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپه‌ڕین: ١٥ هۆڵ
ـ ئیدارەى سەربەخۆى گه‌رمیان: ١٣ هۆڵ
ئێستا بەدەر لە نەخۆشخانە و بکەکان، (٨٦) سەنتەری پسپۆڕی هەن کە ڕۆژانە بە پێى پسپۆڕییەکەیان، خزمەتى هاووڵاتیان دەکەن کە بەم شێوەیە دابەش بوونە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٣٠ سه‌نته‌ر
ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٤ سه‌نته‌ر
ـ پارێزگای دهۆك: ١٧ سه‌نته‌ر
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه: ٧ سه‌نته‌ر
ـ ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپه‌ڕین: ٥ سه‌نته‌ر
ـ ئیدارەى سەربەخۆى گه‌رمیان: ٣ سه‌نته‌ر
بە پێى ژمارەی ئەو نەخۆشخانانەى کە لە هەرێمی کوردستان هەن، بە گشتى (٨,٢٥٠) قەرەوێڵەى (تەخت) نه‌خۆشیان تێدایە کە بەم شێوەیە دابەش بوون بەسەر پارێزگا و یەکە ئیدارییەکان:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٢,٥٥٠ قەرەوێڵە
ـ پارێزگای سلێمانی: ٢,٧٦٠ قەرەوێڵە
ـ پارێزگای دهۆك: ٢,٠٦٣ قەرەوێڵە
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه: ٢٨٣ قەرەوێڵە
ـ ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپه‌ڕین: ٤٧٤ قەرەوێڵە
ـ ئیدارەى سەربەخۆى گه‌رمیان: ١٢٠ قەرەوێڵە
لەم ژمارە قەرەوێڵەیەیش، ژمارەیەکیان بۆ مانەوەى نەخۆش دیارى کراون کە بە درێژماوە تیایدا بمێننەوە و چارەسەر وەربگرن، کە بەم شێوەیە دابەش بوون بەسەر پارێزگا و یەکە ئیدارییەکان:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٢,٣٩١ قەرەوێڵە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.