رووداوێكی هاتووچۆ گیان له‌ده‌ستدانی لێكه‌وته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7 ی 11 ی 2022، له رووداوێكی هاتووچۆدا، له سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ نزیك كۆمپانیای دانا غاز له شاره‌دێی قادر كه‌ره‌م، دوو پێشمه‌رگه گیانیان له‌ده‌ستدا.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی راشیگه‌یاند: رووداوه‌كه له‌نێوان ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبێلێكی دانا غاز بووه، كه سه‌ر نشینیانی ماتۆڕسكیله‌كه‌ش هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌كه بوون به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداری دیكه‌ش له‌لایه‌نی به‌رامبه‌ر له‌رووداوه‌كه‌دا هه‌یه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌ی گیان له‌ده‌ستداوه ناوه‌كانیان بریتین له: ئه‌حمه‌د عه‌قیل ، محه‌مه‌د له‌تیف.
له رووداوێكی هاتووچۆدا 2 پێشمه‌رگه گیانیان له ده‌ستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.