تیروپشکی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League) ئەنجامدرا و خشتەی یارییەکان ئاشکرابوو.
لە شاری نیۆنی سویسرا و لە ناوەندی گشتیی پاڵەوانێتی یانە پلە یەکەکانی ئەورووپا، رێوڕەسمی تیروپشکەکە بەڕێوەچوو.
بەپێی سیستمی پاڵهوانێتییهكه، یارییەکانی چوون له قۆناغی 16دا، لە رۆژانی 14-15 و 21-22ی شوباتی 2023دا ئەنجامدەدرێن و یارییە گهڕانهوهكانیش لە 7-8 و 14-15ی ئاداری 2023 بەڕێوەدەچن.
بەگوێرەی تیروپشکەکەش رووبەڕووبوونەوەی یانەکان بەم شێوەیە دەبن:
لایپزیک (ئەڵمانیا) - مانچستەر ستی (ئینگلتەرا)
کلوب بروج (بەلجیکا) - بێنفیکا (پورتوگال)
لیڤەرپوول (ئینگلتەرا) - ریال مەدرید (ئیسپانیا)
ئەی سی میلان (ئیتاڵیا) - تۆتنهام (ئینگلتەرا)
ئینتراخت فرانکفۆرت (ئەڵمانیا) - ناپۆلی (ئیتاڵیا)
چێڵسی (ئینگلتەرا) - بۆروسیا دۆرتموند (ئەڵمانیا)
ئینتەر میلان (ئیتاڵیا) - پۆرتۆ (پورتوگال)
پاریس سان جێرمان (فەڕەنسا) - بایەرن میونشن (ئەڵمانیا)
بڕیاریش وایە لە 10ی حوزەیرانی 2023 یاری کۆتایی لە یاریگای ئۆڵۆمپی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ بەڕێوەبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.