Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:18

وەزیری دارایی هۆکاری سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات

کوردستان TV
100%

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەبارەی بەدەستهێنانی بەشەبووجەی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بوودجەی 2023، چارەسەرکردنی کێشەی نەوت و غاز بەپێی دەستوور.

ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری ئەمڕۆ دووشەممە 07ـی 11ـی 2022 پێشوازی لە شاندێکی کونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەولێر کرد کە پێکهاتبوون لە زەهرا بێل جێگری سەرۆک کونسوڵ و هیث بەیلی سەرۆکی بەشی ئابووری.

وەزارەتی دارایی لەبارەی سەردانەکەوە ڕایگەیاند: له سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، ئاوات جەناب نوری گوتی، "ئێمە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی حکوومەتی نوێی  عێراق دەبین، بەو هیوایەین لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا بتوانین مافە ڕەواکانی گەلی کورد بەدەست بهێنین".

ڕاشیگەیاند: سەبارەت بە سەردانیکردنی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی و ئابوری کە لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی بەغدا دەکەن وەزیری دارایی و ئابووری بە شاندی میوانی گوت، "ئێمە لەپێناو بەدەستهێنانی بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان دەچینە بەغدا، هیوادارین سەرەتایەکی باش هەبێت بۆ لێکتێگەیشتنی دانووستانەکان بۆ ئەوەی مافەکانی گەلی کورد بەپارێزراوی بەدی بێت."

ئاماژەی بەوەش دا کە هەر لەمیانی کۆبوونەوەکە وەزیری دارایی جەختیشی کردەوە کە ئامانجمان گفتوگۆکردنە لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2023 و هاوکات دەبێت بەپێی دەستوور دۆسیەی نەوت و غاز چارەسەر بکرێت.

وەزارەتی دارایی هەر لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە باسی لەوەش کردووە کە لای خۆشیانەوە شاندی میوان ئەوەشیان نەشاردەوە کە بە هەموو شێوەیەک هاوکاری ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنی نێوان حکوومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.