Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:35

شەرەمشێخ.. سەرکردە و شاندەکان گەیشتنە بارەگای کۆنفرانسی ئاووھەوا

کوردستان TV
100%


سەرکردە و شاندەکانی بەشداربوو لە 27ھەمین کۆنفرانسی باڵای جیھانیی ئاووھەوا "COP27" گەیشتنە بارەگای کۆنفرانسەکە لە شاری شەرەمشێخ.
دوێنێ یەکشەممە، 27ھەمین کۆنفرانسی لایەنەکانی رێککەوتننامەی پەیوەندیدار بە گۆڕانی ئاووھەوا سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان "COP27" لە شاری شەرەمشێخ لە میسر دەستی پێ کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، چالاکییەکانی کۆنفرانسەکە لەسەر ئاستی سەرۆکایەتیی دەستی پێ دەکات.
کۆنفرانسی لایەنەکانی رێککەوتننامەی پەیوەندیدار بە گۆڕانی ئاووھەوا کە بەرفراوانترین لووتکەی جیھانییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاووھەوا تاکو 18ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
ھەریەک لە سەرۆکی ئیمارات، محەمەد بن زاید ئال نهەیان و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن و سەرکۆماری بولگاریا، رۆمان رادێڤ و سەرکۆماری رواندا، پاوڵ کاگامی و سەرکۆماری جەزائیر، عەبدولمەجید تەبوون گەیشتنە بارەگای کۆنفرانسی باڵای جیھانیی ئاووھەوا "COP27" لە شاری شەرەمشێخ و لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی و ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس-ەوە پێشوازییان لێ کرا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.