سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان جیانی ئینڤانتینیۆ له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا دووپاتیكرده‌وه جامی جیهانی دوو هه‌زاروبیست و دووی قه‌ته‌ر نموونه‌ییه له‌گشت روویه‌ك به‌تایبه‌ت بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، چونكه هه‌موو ئاسانكاریه‌ك بۆیان دابینكراوه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی فیفا وتی هه‌شت یاریگاكه‌ی وڵاتی قه‌ته‌ر به‌جۆرێك بونیاتنراوه گره‌نتی ئاسانكاری و بینی یاریه‌كان ده‌كات به‌بێ هیچ ئاسته‌نگیه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه حه‌سه‌ن زادی ئه‌مینداری گشتی لێژنه‌ی بالای پرۆژه‌كان له‌وڵاتی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌ولێكمان خسته گه‌ر له‌پێناو نه‌هێشتنی هیچ به‌ربه‌ستێك بۆ ئه‌م كه‌رنه‌ڤاله جیهانیه، هه‌روه‌ها زوادی وتیشی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه نه‌وه‌ی داهاتوو سوود مه‌ند ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.