سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و جێگرانی سەرۆک و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی 14ـی پارتی.
د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامەکەی ئاماژەی بەوە داوە کە "هیوادارین ئەم كۆنگرەیە ببێتە هەوێنی یەكڕیزی و تەباییی نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكان و پتەوتربوونی پەیوەندییەكانی نێوانیان بە ئاراستەی یەكگوتاری و ھاوھەڵوێستی لە پرسە چارەنووسسازەكاندا."
دەقی پەیامەکەی د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان:-
بهڕێزان.. سەرۆك و جێگرانی سەرۆك و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان..
بەبۆنەی سەركەوتنی (14)ھەمین كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەدەستھێنانی متمانەی ئەندامانی كۆنگرە، جوانترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەكەین، لە ڕێگەی بەڕێزیشتانەوە پیرۆزبایی لە تەواوی ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانتان دەکەین.
هیوادارین ئەم كۆنگرەیە وێستگەیەکی زۆرباش بووبێت بۆ بەخۆداچوونەوە و خۆسازدانەوە بۆ ئەرکەکانی حزبایەتی و هاوکات ببێتە هەوێنی یەكڕیزی و تەباییی نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكان و پتەوتربوونی پەیوەندییەكانی نێوانیان بە ئاراستەی یەكگوتاری و ھاوھەڵوێستی لە پرسە چارەنووسسازەكاندا.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەم، ھەر سەركەوتوو و سەرفراز بن.
د. ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.